دوای 15 ساڵ یەکەم جارە زیندانییەک لە ئەمەریکا گولـلەباران دەکرێت

وێنەی شوێنی لەسێدارەدانی براد سیگمۆن
وێنەی شوێنی لەسێدارەدانی براد سیگمۆن

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی کارۆلاینای باشووری ئەمەریکا زیندانێکیان بە گولـلە کوشت وەک سزای لەسیدارەدان، ئەمەش یەکەم زیندانی ئەمەریکییە لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوو بەم شێوەیە کوژرابێت.

شەممە، 8ـی ئاداری 2025، دەسەڵاتداران ڕاگەیەندراوێکیان لەوبارەوە بڵاو کردەوە "براد سیگمۆنی تەمەن 67 ساڵ، ئێوارەی هەینی لە لەلایەن سێ کارمەندی خۆبەخشی زیندانێکەوە لە دووری 15 پێ کە دەکاتە چوار مەتر و 60 سانتیمەتر، تەقەی لێ کراوە."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە "سیگمۆن، کە بە کورسییەکەوە بەسترابوو و سەری بە پەڕۆیەکی ڕەش داپۆشرابوو، لەبری کوشتنی بە دەرزی، کوشتنی بە گوللەی هەڵبژارد."

پارێزەری سزادراوەکە بە ڕۆژنامەی گرینڤیل نیوزی ڕاگەیاندووە کە "سیگمۆن ترسی ئەوەی هەبووە دەرزییەکە ببێتە هۆی ئازارێکی درێژخایەن." ئاماژەی بەوەش کردووە "دادگای باڵای ئەمەریکا پێشتر داواکاریی پارێزەرانی سیگمۆنی ڕەت کردەوە بۆ ڕاگرتنی لەسێدارەدانەکە."

سیگمۆن لە ساڵی 2001 بە شێوەیەکی دڕندانە دایک و باوکی هاوڕی کچەکەی بە داری بەیسبۆڵ لە ماڵەکەی خۆیاندا کوشت، هەر بەتاوانی ئەو کوشتنەش لەسێدارە درا.

 

تاوانبار، براد سیگمۆن

 

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment