بێدەنگی پیاو ژن دەکوژێت

بەر لە 20 ساڵ، ئیسپانیا پرۆژە یاسایەکی بۆ ڕێگریی لە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی ئافرەتان پەسەند کرد، لەگەڵ ئەوەشدا پیاو سالاری و توندوتیژییەکانی زیاتر بوون، لە بەرامبەریشدا چالاکوانانی مافی ئافرەتان ناڕەزایی خۆیان لە تەمبەڵی و بێدەنگی پیاوان دەربڕی.
ئەلتەمیرا گۆنزالۆ، چالاکوانی پارێزەر ئاماژەی بەوە کرد، یاسای ڕێگریی لە توندوتیژی دژی ژنان کە لە کانوونی دووەمی 2005ـەوە چووەتە واری جێبەجێکردن، ڕێگریی لە پیاوان نەکردووە توندوتیژی بەرامبەر ژنەکانیان بووەستێنن، دەشڵێت: ئەو پرۆژە یاسایە پیاوەتی لەنێو کۆمەڵگە ناهێڵێت.
چالاکوانە پارێزەرەکە دەشڵێت: ئەو پرۆژە یاسایەی ئیسپانیا، یەکەم پرۆژە یاسای ئەورووپایە کە پەیوەستە بە ڕێکارە جیاوازەکانی فێرکردن و سیستەمی تەندروستی و پەیامەکانی میدیایی، یاخوود لایەنە جیاوازەکانی ژیان کە کاریگەریی دەکاتە نەمانی یەکسانی لەنێوان ژن و پیاودا، ئەو پارێزەرە چالاکوانە ئیسپانییە پێنجشەممەی ڕابردوو لە مەدرید خەڵاتی یەکسانی لە سەندیکای پارێزەرانی ئیسپانی پێبەخشرا.
ئافرەتێکی تەمەن 70 ساڵەی ئیسپانی دوای ئەوەی بێهۆش کراوە، پیاوەکەی لەگەڵ 10 کەسی دیکە دەستدرێژیان کردووەتە سەری، ئەو ئافرەتە بە تەمەنە ساڵی 2024 بووە سیمبوڵی ئافرەتانی جیهان، بەتایبەت پاش ئەوەی لە دادگا داوای کرد ئەوانەی دەستدرێژیان کردووەتە سەری، پرسەکەیان لە دۆسیەی ئابڕوچوون بگۆڕن بە دۆسیەی تاوان.
کوشتنی ئانا ئۆرانتیس بووە دەستپێکی دروستبوونی هۆشیارییەکی زیاتر لەبارەی توندوتیژییەکان بەرامبەر ئافرەتان، ئەو ئافرەتە تەمەن شەست ساڵییەی مێردەکەی بە زیندوویی ئاگری لە جستەی بەردا و سووتاندی، ساڵی 1997 دەسەڵات و ڕای گشتی لەڕێگەی دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی ئاگەدار کردبووەوە کە بەردەوام ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە.