تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەستی پێکرد
زیاتر لە 144 هەزار قوتابی لە هەرێمی کوردستان لە تاقیکردنەوە گشتییەکان بەشدارن
K24- هەولێر:
بە رێکار و رێنمايی نوێ و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئامادەيى بە بەشدارى زیاتر لە 144 ھەزار قوتابی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دەستیپێ کرد.
بەڕێوبەری کاروباری تەکنیکی و ئەزموونەکان لە بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ھەولێر ئاماژە بەوە دەکات، ھەموو لایەنە جیاوازەکانی دەروونی و جەستەيی قوتابیان لە بەرچاو گیراوە.
لە بەرامبەریشدا بەڕێوبەری تەندروستی ھەولێر دەڵێت: گرنگترین شت بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکانە .
H.B