پزیشکیان: لەژێر گوشاردا دانووستان ناکەین
مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران وەڵامی دۆناڵد ترمپ دەداتەوە و دەڵێت: هەرچی لەدەستت دێت بیکە، ئەو قسانەی پزیشکیان لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پێشتر گوتبووی:" ئێران بۆ چارەسەری پرسی ئەتۆمی دوو ڕێگەی لە بەردەستە، ئەوانیش یان لە ڕێگەی سەربازییەوە دەبێت، یانیش بەشێوەی ڕێککەوتن، گوتیشی: من ڕێگای ڕێککەوتنەکەم پێ باشترە، چونکە نامەوێت ئازاری ئێران بدەم.
سەرۆکی ئێران، مەسعود پزیشکیان دەشڵێت: لەژێر گوشاردا دانووستان ناکەین، کە مەبەست لێی ڕەت کردنەوەی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپە لە سزادانی ئابووری و سەربازییدا.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"، ڕایگەیاند، لە بارەی ڕێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناردووە.
دۆناڵد ترەمپ گوتی: لە نامەکەدا هیوام خواست کە بێن دانوستاندن لە بارەی پرسی ئەتۆمی بکەن، چونکە ئەمە تاکە ڕێگەیە کە بۆ ئێران باش بێت، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت: تاران تا ئهو كاتهی سهرۆكی ئهمهریكا له فشارهكان بهردهوام دهبێت، ناچێته ناو هیچ دانوستانێكی ڕاستهوخۆ لهبارهی بهرنامه ئهتۆمییهكهیهوه.