ئۆکرانیا بە وەستاندنی جەنگ ڕازی بوو
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئۆکرانیا ڕازی بووە بەوەی جەنگ لەگەڵ ڕووسیا کۆتایی پێبێنێت، ڤۆلۆدمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیاش دەڵێت: پێشنیازەکەی ئەمەریکا ئەوەیە، بە درێژایی بەرەکانی پێشەوەی جەنگ.
سێشەممە 11ـی ئاداری 2025، هەردوو لایەنی ئەمەریکا و ئۆکرانیا لەسەر پرسی وەستانی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە جەددەی سعوودیە کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی: ئۆکرانیا ڕازی بووە بە پێشنیازی وەستاندنی دەستبەجێی جەنگ لەگەڵ ڕووسیا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ.
ڤۆلۆدمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: پێشنیازی ئەمەریکا بۆ وەستانی جەنگ، بە درێژایی بەرەی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ رووسیا.
سێشەممە 11ـی ئاداری 2025، گەڕی یەکەمی دانووستانی نێوان شاندی ئەمەریکا و ئۆکرانیا لە شاری جددەی سعوودییە، بە مەبەستی پرۆسەی ئاشتی ئۆکرانیا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بەڕێوەچوو.
مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا کە لە کۆبوونەوەکە بەشدار بوو، گوتی: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا زۆر بە باشی بەڕێوەچوو و ئەرێنی بوو.
لای خۆیەوە کارۆلین لیڤێت، گوتەبێژی ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: دانووستانەکانی ئەمڕۆی نێوان شاندی ئەمەریکا و ئۆکرانیا لە شاری جددەی سعوودییە ئەرێنی و بەرهەمدار بوون.
ڤۆلۆدمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا گوتی: لەسەر ئەمەریکایە ڕووسیا بە وەستاندنی جەنگ ڕازی بکات بۆ ماوەی 30 ڕۆژ کە لەگەڵ
دەشڵێت: ئۆکرانیا بە ئەرێنییەوە چاوەڕێی ئاگربەست دەکات.