فەرەنسا پێشوازیی لە ڕێککەوتنی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکات
جان نویل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکات و دەڵێت:پێویستە ڕێککەوتنەکە ماف و ئاسایشی هاوبەشە کوردەکانمان زامن بکات.
سێشەممە 11ـی ئاداری 2025، جان نویل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە پەیامێکدا پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا کرد، دەڵێت: پێویستە ڕێککەوتنەکە ماف و ئاسایشی هاوبەشە کوردەکانمان زامن بکات و لە پاڵپشتیکردنی کوردانی سووریا بەردەوام دەبین.
هەر لەو پەیامەدا، جان نویل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دووپاتی ئەوەی کردووەتەوە، پێویستە شەڕی داعش بەردەوام بێت، ئەمەش لە کاتێکدا کە هێزەکانی سووریای دیموکرات بەهێزی سەرەکی دەزاندرێت بۆ شکستپهێنان بە داعش و هەڕەشە و مەترسییەکانی لە سووریا.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندووه، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانیی سووریا. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتوون سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش: ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به دیمه‌شقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.