هاتووچۆی هەولێر لە داخستنی شەقامێک شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت: سبەینێ شەقامی 120 مەتری لە پردی ڕەشکین تا نزیکی فڕۆکەخانە، لە کاتژمێری 6ـی بەیانییەوە دوو ڕێڕەو دادەخرێن و تەنیا یەک ڕێڕەو هاتووچۆی تێدا دەکرێت.
سێشەممە 11ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: بە هۆکاری دووبارە قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی، سبەینێ شەقامی 120 مەتری، لە پردی ڕەشکین تا نزیک فڕۆکەخانە، لە کاتژمێر 6ـی بەیانییەوە، دوو ڕێڕەو دادەخرێن، تەنیا یەک ڕێرەو هاتووچۆی تێدا دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئاماژەی بەوە کرد، کاتێک کاری قیرتاوکردنەکە تەواو بوو هاتووچۆی شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە.
هاتووچۆی هەولێر، داواکاریشە لە شۆفێران، تا دەتوانن شەقامەکە بەکار نەهێنن و شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن، چونکە وەک خۆی ڕایگەیاندووە، بە هۆکاری داخستنی دوو ڕێڕەوی شەقامەکە ئەگەری دروستبوونی جەنجاڵی هەیە.