ئیسرائیل دیمەشقی بۆمباران کرد

بارەگا بۆردومانکراوەکەی دیمەشق
بارەگا بۆردومانکراوەکەی دیمەشق

هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بارەگای بزووتنەوەی جیهادی فەڵەستینی لە دیمەشق و تا ئێستا بەهۆی هێرشەکەوە، کەسێک کوژراوە و چەندی دیکەش بریندارن. 
پێنجشەممە 13ـی ئاداری 2025، هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بارەگای بزووتنەوەی جیهادیان لە گەڕەکی دومەر لە دیمەشق بۆمباران کرد، وەک زانراوە، تا ئێستا کەسێک بەهۆی هێرشەکەوە کوژراوە و چەندی دیکەش بریندارن.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یسرایل کاتس هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی: سووریا نابێتە هەڕەشە لەسەر ئیسرائیل.
لەوەتەی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕووخاوە، ئیسرائیل چەندان جار هێرشی کردووەتە سەر جبەخانەکانی سوپای سووریا، بە بیانووی ئەوەی ئەو چەکانەی لەو جبەخانانە هەن، ئەگەری هەیە لەلایەن چەکدارانی سووپای سووریا دژ بە ئیسرائیل بەکار بێت.