له‌ سلێمانی 7 كەسی دیكە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات

K24- سلێمانی:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ 7 كەسی دیكە لە سنووری پارێزگاكەیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

لە راگەیەندراوێكدا، عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی و هاوكات سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا ئاشكراشی كرد، 4 لەو كەسانەی ئەمڕۆ بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە، خەڵکی ناو شاری سلێمانین و 3ی دیكەش خەڵکی دەرەوەی شارن.

هەروەها روو لە هاووڵاتیان جەختیشی كردەوە، تەنها و تەنها خۆپارێزییەکانتان ئامارەکان کەمتر دەکاتەوە.

پێشتریش هەر ئەمڕۆ دكتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، شەپۆلی کۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت، ئەگەر هاووڵاتیان خۆپارێزی بکەن، لە داهاتوودا هەواڵی دڵخۆشکەر سەبارەت بە ئامارەکانی کۆرۆنا دەبیستن.

H.B