هەولێر.. پزیشکێک هاوسەر و سێ کەسی دیکە دەکوژێت

پێنجشەممە، 13ـی ئاداری 2025، ئەردەلان فاتیح، گوتەبێژی ئاسایشیی هەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24 گوتی: ئەمشەو پزیشکێک بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هاوسەرەکەی و سێ کەسی دیکەی کوشت.
گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر، گوتیشی: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر لەسەر ڕووداوەکە بڵاو دەکەنەوە.
سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی هەولێر، کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بکوژ بە کلانشیکۆف رووداوەکەی ئەنجام داوە و دوو منداڵی خۆیشی بریندار کردووە، کە یەکیک لە منداڵەکان دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.