حەماس پێشنیازێکی نێوەندگیرەکان قەبوڵ دەکا و ئیسرائیلیش تاوتوێی دەکات

بزووتنەوەی حەماس ڕەزامەندی خۆی نیشانداوە بۆ ئازادکردنی سەربازێکی ئیسرائیلی-ئەمەریکی، لەگەڵ چوار تەرم.
هەینی 14ـی ئاداری 2025، بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: سەربازە ئیسرائیلییە-ئەمەریکییەکە ئازاد دەکەین، لەگەڵ ئەویشدا 4 تەرم ڕاست دەکەینەوە کە لە هەردوو ڕەگەزن.
بزووتنەوەی حەماس ئاشکرای کرد، دوێنێ پێشنیازێکی نێوەندگیرەکانمان پێگەیشت بۆ دەستپێکردنەوەی گەڕی دووەمی دانووستانەکان، دەشڵێن، بە هەستکردن بە بەرپرسارەتی ئەمڕۆ بەیانی وەڵامی خۆمان دایەوە نێوەندگیرەکان، لە وەڵامەکەدا ئاماژەیان بە ئازادکردنی عیدان ئەلیکسەندەر، سەربازە ئیسرائیلییەکە کردووە کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمەریکییە، لەگەڵ چوار تەرمیش.
لەگەڵ وەڵامدانەوەی بزووتنەوەی حەماس بۆ نێوەندگیرەکان، دەستبەجێ بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەمنی بۆ وەڵامدانەوەی بزووتنەوەی حەماس کرد.