با لۆتان باس بکەم، چۆن کۆمەڵکوژ کراین؟

کوڕێکی ئەو بنەماڵەیەی کە لەلایەن دکتۆرێکەوە لەشاری هەولێر کۆمەڵکوژ کران بەناوی دکتۆر هەرێم، چیرۆکی ڕووداوەکە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ئەو دکتۆرە هاتە ژوورەوە داوای لە خوشکەکەم سانا کرد کە خێزانی بوو، پێشی بکەوێت و بیباتەوە، ئەویش گوتی نایەم، دواتر کە ئەو تاوانبارە دەمانچەکەی دەرهێنا، سەناریای خوشکم هەوڵی دا ڕای بگرێت دواتر چەند گولـلەیەکی بە ملی کەوت و کەوتە سەر زەوی.
ئاماژەی بەوەش داوە، دوای کەوتنە خوارەوەی سەناریای خوشکم، ئینجا بکوژ تەقەی لە سانای خێزانی کرد و هەر زوو پاش ئەوەی چەند گوللەیەکی بە سینگیییەوە نا، گیانی دەرچوو."
دەقی گێڕانەوەی چیرۆکەکە
هاوڕێیان، خۆشەویستان، مرۆڤ دۆستان، ئێمە کۆمەڵکوژ کراین.
با لۆتان باس بکەم، چۆن کۆمەڵکوژ کراین؟
دڕندەکە، هاتە ژوورەوە، گۆتی سانا وەرە پێشم بکەوە. گۆتی نایەم. (سانا، کە خێزانی بوو، خوشکی گەورەمانە، پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان و لەدایکبوونە. تا بڵێی دڵسۆز و خەمخۆری هەموومان بوو، زۆر بەخشندەو خێرکەر بوو، زۆر یارمەتی خەڵکی دەدا، زۆر هەوڵی پەروەردەکردنی منداڵەکانی خۆی دەدا، هەرچەند باسی بکەم، تا لەنزیکەوە نەیناسی، نازانی چ کەسێک بوو). سانا کە گۆتی نایەم، دڕندەکە دەمانچەکەی دەرهێنا. سەناریای خوشکم (سەناریا، کە پزیشکی پایەبڵندی سۆنەرە و قوتابی بۆردە، پەپولەی ماڵەکەمان بوو، زۆر زۆر موزەحی بوو، ڕاگری ماڵەکەمان بوو، خەمخۆرو فریادڕەسی هەموومان بوو، دەست و پێی داکو بابم بوو، لە هەرکەسیک کە هاوڕێی بوو بپرسن، بڵێن کەسێکی چۆن بوو، ئەوکاتە دەزانن کێ بوو.)
سەناریا، هەر وەکوو پیشەی خۆی کە موزەحی ماڵەکەمان بوو، هەوڵدەدات دەستی ئەو نامرۆڤە بگرێت، کە هەردوو دەستی دەگرێت، پاش پاڵپێوەنانی یەکترو تەقاندنی چەند گولەیەک، یەکەم گولەی لە ملی داوە، سەناریا کەوتە خوارەوە، ئینجا دەستی کرد بە تەقەکردن لە سانا و هەرزوو پاش گولە لێدان لە سنگی، گیانی دەردەچێت. دواتر دووبارە چەند گولەیەک لە سەناریا دەدات، ئەوجا دووبارە دێتەوە سەر سانا و گولەی تری پێوە دەنێت. پاشان دایکم کەوەکو دەڵێن سانای لەباوەش کردیە، گوولەکانی لە پشتەوە لێداوە، داکم (صباحت، خۆشەویستی خەڵکان، قسە خۆشی ناو مەجلسان، خێرکەری ناو خێزانمان، ڕوح و گیانی ئەمن بوو).
پاشان نۆرەی بابم هاتیە، (بابم، کەسێکی تابڵێی تێگەیشتوو، خوێنەوار، ٤٠ ساڵ لە تەمەنی مامۆستا بووە، پێگەیەکی دیاری هەیە لەناو کۆییان، تا بڵێی قسەو مەجلیسی خۆش بوو) بابم بە گۆپاڵەوە هاستایتەوە، ئەویش چەند گولەیەکی لێدراوە. سەهەندی خوشکم، کەلەهەمان هۆڵ بوونە، پێی گۆتیە نەیە پێش دەنا دەتکوژم، هەر هاواری کردیە، دە توخواااااا بەسسسە، توخوااااا بەسسسە، هەمووت کوشتن، ئەو هاوارە، گەیشتە هەر ٧ تەبەقی ئاسمان، بەڵام نەگەیشتە سەر دڵ و دەروونی ئەو بێ ویژدانە نا مرۆڤە. ئینجا چووەوە پاش، وە دووبارە گەڕایەوەو پاش مەخزەن گۆڕین، هەریەکەو هەندەک گولەی تری پێوەنان. لاڤینی کچی سەهەند، و کارینی کچی سیابۆ، گولەی بەوانیشەوە نابوو، لاڤین بە قاچی کەوتووە، و کارینیش بە ئاراستەی پشتی بوو، بەڵام بەری نەکەوتووە. سۆمای خوشکی گچکەم، کە دەمانچەی لەسەر ویش دانابوو، لۆخۆشی نازانی کو لێی نەدابوو، ئینجا لەدوای چوونە دەرێ، ٤ تەرمی بەجێ هێشت. دوا قسەی سەناریا، بە سۆمای خوشکمی گۆتبوو ئاگات لە منداڵاکانت بی. دوا قسەی بابیشم، بە پێکەنیەوە گۆتبووی هەموومانی كوشت. ساناو داکیشم بی هیچ وشەیەک گیانیان دەرچووبوو.
لە بنەماڵەکەمان، کە ١٠ کەس بووین، دابەش دوو کراین. ئێستا تەنها ٥ کەس ماوین.
خوایە هاوارە، دڵمان بریندارە، جەرگمان بە ئازارە.
ئەوەی ڕوویدا، بێ وێنەیە لە دڕندەیی، هەولێر، کوردستان، هەموو جیهان شڵەژاوە.