ئاسینسیۆ یاساکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای شکاند!

رائول ئاسێنسیۆ بەرگریکاری ریاڵ مەدرید
رائول ئاسێنسیۆ بەرگریکاری ریاڵ مەدرید

ڕائول ئاسێنسیۆ بەرگریکاری لاوی بەتوانای یانەی ریاڵ مەدرید بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا، سەرەڕای ئەوەی ئەو یاریزانە هەرگیز یاری بۆ تیپە لاوان و تازەپێگەیشتوانی لارۆخا نەکردووە.

دوێنێ هەینی 14ـی ئاداری 2025، لویس دێلافۆنتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاری بەرامبەر هۆڵەندا، لە قۆناغی پێشکۆتایی نەیشن لیگ بڵاوکردەوە. رائول ئاسێنسیۆ بەرگریکاری لاوی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یەکەمجار، بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرا.

لە یاساکانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیادا هاتووە، ئەو یاریزانەی بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەکەمی وڵاتەکەیان دەکرێت، دەبێت پێشتر یاری بۆ هەڵبژاردەی لاوان و تازەپێگەیشتوان کردبێت، بەڵام بەرگریکارەکەی مێرنگی هەرگیز یاری بۆ ئەو هەڵبژاردانەی وڵاتەکەی نەکردووە و راستەوخۆ بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەکەم کرا، ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر متمانەی دیلافۆنتی راهێنەر.

پێشتریش هەر یەکە لە لامین یامال و گاڤی و سێرخیۆ بۆسکێتس لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا، ئەوانیش هاوشێوەی ئاسێنسیۆ بەهۆی ئاستە بەرزەکەیان، بێ ئەوەی یاری بۆ هەڵبژاردەی لاوان و تازەپێگەیشتوانی وڵاتەکەیان بکەن، راستەوخۆ بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەکەم کراون.