کۆبوونەوەی ئەنەکەسە و پەیەدە دەستی پێ کرد

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) و پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) بە ئامادەبوونی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کوردستان24 گەیشتوون، کۆبوونەوەکە، بۆ ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردە لە ڕۆژئاوای کوردستان و پێکهێنانی شاندی هاوبەشە بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد لە سووریا.
ئەمە دووەم کۆبوونەوەی نێوان شاندی دانوستانکاری ئەنەکەسەیە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک، بۆ ڕێککەوتن و ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کورد.
بڕیارە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش بۆ ڕای گشتیی بڵاو بکەنەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو شاندێكی ئەنەکەسە له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كۆبوونه‌وه و به شێوه‌یه‌كی گشتیی بارودۆخ و پێشهاته‌كانی سووریایان تاوتوێ كرد.
لە بارەی کۆبوونەوەکەش فه‌یسه‌ڵ یووسف، وتەبێژی ئەنەکەسە، بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، هه‌ردوولا له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی گفتوگۆیان كردووه و بۆچوونه‌كانیان له‌م باره‌وه ئاڵوگۆڕ كردووه.
یووسف، باسی له‌وه‌ش كردووه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێكهێنانی شاندێكی یه‌كگرتوو و هاوبه‌ش بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق سه‌باره‌ت به مافه‌كانی گه‌لی كورد له سووریا.