له‌ راپه‌ڕین تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

دوای مانه‌وه‌ی بۆ چوار رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌

K24 – هه‌ولێر:

دوای مانه‌وه‌ی بۆ چوار رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌، ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 68 ساڵ له‌ راپه‌ڕین به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا كۆچی دواییكرد.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌‌ دانیشتووی شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه‌یه‌ و تا ئێستا‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ كۆرۆنا له‌و سنووره‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ 15 كه‌س.