تومەنی ئێرانی هاڕەی کرد

ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی ئاداری 2025، نرخی یەک دۆلار لە بازاڕی کراوەی تاران، بۆ یەکەمجار 100 هەزار تومەنی تێپەڕاند، واتە 100 دۆلار بەرانبەر زیاتر لە 10 ملیۆن تومەنە.
ڕۆژنامەی "ئیندیپێندت"ـی فارسی لە زاری بازرگانێکی بازاڕی تاران بڵاوی کردووەتەوە، نرخی یەک دۆلار 100 هەزار تومەنی تێپەڕاندووە.
هاوکات بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر بە تومەنی ئێرانی، ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پەیامێکی هەڕەشەی بڵاوکردەوە و سەرکردایەتی ئێرانی بە بەرپرسیار زانی لە هێرشی حوسییەکانی یەمەن.