سەرۆک وەزیران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هیوا گەیلانی دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی یازدەی پارتی بەهۆی کۆچی دوایی باوکی کرد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەت
بەڕێز هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی یازدەی پارتی دیموکراتی کوردستان؛
بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان ، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خواى مهزن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.