پۆلیسی سلێمانی ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی قه‌زای سه‌یدسادق بڵاو کردەوە

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، له‌ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ماڵێكی گوندی گرێزه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای سه‌یدسادق، ئاگادار كرانه‌وه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه.
پێنجشەممە، 20ـی ئاداری 2025، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر 11:10 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو (2025/3/19) هێزه‌كانی پۆلیس له‌ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ماڵێكی گوندی گرێزه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای سه‌یدسادق، ئاگادار كرانه‌وه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وت كه به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه، یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه به‌ناوی (به‌شیر سالار محەممەد له‌دایكبووی 1998) به‌چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ده‌ستڕێژی له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كردووه كه پێكهاتوون له‌باوك و دایكی و دوو خوشك و برایه‌كی و هەموویانی كوشتووه و دواتر خۆشی كوشتووه.
له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌وه كه‌شف‌و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه کرا و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان كۆ كرانه‌وه و ده‌ستبه‌سەر ئه‌و چه‌كه‌دا گیرا كه تاوانه‌كه‌ی پێ کراوه، هه‌روه‌ها ته‌رمه‌كان بۆ پزیشكی دادوه‌ری گواسترانه‌وه.
به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وامه بۆ ئاشكراكردنی هۆی ڕووداوه‌كه.
كوژراوه‌كان بریتین له:
سالار محەممەد عه‌بدولكه‌ریم له‌دایكبووی 1970
نیهاد قادر ساڵح له‌دایكبووی 1975
سیما سالار محەممەد له‌دایكبووی 2005
سه‌هه‌ند سالار محەممەد له‌دایكبووی 2015
یارا سالار محەممود له‌دایكبووی 2018
به‌شیر سالار محەممەد له‌دایكبووی 1998 (بكوژ)