ئاكام هاشم عێراقی لە شكست رزگار كرد
كاساس: باشترین یاریمان كرد، بەڵام دوو هەڵە، وایكرد دوو خاڵ لەدەست بدەین

هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال لەنێو یاریگەی بەسرە دوو خاڵی لەدەست دا، ئاكام هاشم لەو یارییە یەكەمین گۆڵی بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق تۆمار كرد و پێتەر گۆركیسیش یەكەمین یاریی فەرمی لەگەڵ شێرەكانی رافیدەین ئەنجام دا.
له گهری حهوتهمی پاڵاوتنهكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، لە نێو یاریگەی بەسرە عێراق میوانداریی كوهیتی و كرد و یارییهكهش به دوو گۆڵ بۆ ههرلایهك كۆتایی هات.
له خولهكی 39، یوسف ناسڕ گۆڵی یهكهمی كوهیتی تۆمار كرد، دواتر له خولهكی 70 هەمان یاریزان ئهنجامهكهی بۆ كوهیت كرده دوو هێنده، بەڵام لەگەڵ هاتنە ناوەوەی ئاكام هاشم بۆ نێو یاریگە ڕەوتی یارییەكە لە بەرژەوەندی عێراق گۆڕا.
له خولهكی 93 ئاكام هاشمی یاریزانی كورد گۆڵێكی مووشەكی بۆ عێراق كرد و جیاوازی ئهنجامهكهی كرد به یهك گۆڵ، دواتر له خولهكی 103 ئیبراهیم بایش ئهنجامهكهی بۆ عێراق یهكسان كردهوه و یارییەكە بە 2 گۆڵ بۆ هەرلایەكیان كۆتایی هات. بەمەش عێراق به كۆكردنهوهی 12 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ دابهزییه خانهی سێیهمی كۆمهڵهكهی، كوهیتیش پێنج خاڵی ههیه و له خانهی پێنجهم دێت.
لێدوانی كاساس دوای یارییەكە
خیسۆس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە دوای یارییەكە لە پرێس كۆنفرانسێك رایگەیاند زۆر لە ئاستی یاریزانەكان رازییە، دەشڵێت: لە تۆپی پێ، بردنەوە، دۆڕان و یەكسانبوون هەیە، من گەشبینم، لەگەڵ فشارەكان ڕاهاتووم، کاتێک دەدۆڕێیت خەڵک پێیان وایە یاریزانەکانی ناو یاریگا باش نین، کاتێکیش سەردەکەویت هەمووان پشتگیریت دەکەن. بردنەوە و دۆڕان و یەکسانبوون هەموویان لە تۆپی پێدا ئەگەری هەیە.
لە بەرسیڤێكی دیكەی رۆژنامەنووساندا كاساس گوتی: بەدڵنیاییەوە دانی پێدا دەنێم ئەو ئەنجامە نەبوو کە ئێمە هیوامان بۆ دەخواست و ئێمە تیمێكی باشمان هەیە و لەو یارییەدا باشترین ئاستمان پێشكەش كرد، بەڵام كوێت لەڕووی بەرگرییەوە رێكخراوتر بوون، ئێمەش هیچ كێشەیەكمان لە هێڵی بەرگری نییە
باشترین یاریمان كرد، بەڵام دوو هەڵەمان كرد و دوو خاڵمان لەدەست دا.
كاساس لە بەشێكی دیكەی قسەكاندا، دەڵێت: لە بەسرە زۆر رازی بووم لە شوێنی مانەوەی یاریزانان و دابینكردنی پێداویستییەكان، هەموو شتەكان هی تیپێكی پیشەگەر بوو، بەڵی تیپەكەم دابڕان بوو لە هەمووان، بۆ ئەوەی بە ئارامی كاتەكانیان بەسەرببەن، ناكرێت تیمەكەم لە شوێنێك بمێننەوە یان لە هۆتێلێك بن كە پڕ بێت لە هاندەران و رۆژنامەنووسان.



