هونەرمەند محەممەد خێر جەرڕاح پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە کوردستانیان دەکات

هونەرمەند محەممەد خێر جەرڕاح
هونەرمەند محەممەد خێر جەرڕاح

هونەرمەندی ناسراوی سووری، محەممەد خێر جەرڕاح، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە کوردستانیانی ڕۆژئاوا و باشوور دەکا و ئومێدی خۆشی و جەژنێکی خۆشیان بۆ دەکات.

لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە پێگەی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، هونەرمەندی ناسراو محەممەد خێر جەرڕاح پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا، پیرۆزبایی لە  کوردستانیانی ڕۆژئاوا و باشووردەکات بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، ئومێدی کردووە هەمیشە ئەو جەژنە بە خۆشی و لەسایەی ئاشتیدا بکەنەوە.

هونەرمەند محەممەد خێر جەرڕاح بە ڕۆڵی(ئەبو بەدر) لە زنجیرە درامای( باب الحارة) لای زۆرێک لە خەڵکی کوردستان ناسرا، جەرڕاح دوای ڕووداوەکانی سووریا لە ڕێگەی سۆشیال میدیا دەرکەوتەوە و پیرۆزبایی لە خەڵکی سووریا و کوردستانیانی ڕۆژئاوا کرد بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد.

لەوەتەی دەریش کەوتوەتەوە، پشتیوانیی لە کورد و مافەکانی دەکات لە سووریای نوێدا.