به وێنه و ڤیدیۆ.. كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا
هه‌شته‌م جاره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ژان ئیڤ لۆدریان كرد.
ئه‌مڕۆ له پیرمام، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و شاندی یاوه‌ری كرد، كه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق شه‌وی رابردوو گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ئاماده‌بوون.
لۆدریان جاری هه‌شته‌مه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و چوار جار وه‌ك وه‌زیری به‌رگری سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه و ئه‌مه‌ش چواره‌م سه‌ردانییه‌تی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی هه‌رێم بكات.
لۆدریان خۆی به پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت و له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیدا، گوتی: هاتووم پشتیوانی و هاوسۆزیم بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات بكه‌مه‌وه.


