پڕۆژه یاسایێك بۆ پارێزگاریكردن له شوێنه‌واره‌كانی هه‌رێم ئاماده كراوه
پڕۆژه‌كه پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه
K24- هه‌ولێر:
پێشنیازی یاسای پاراستنی شوێنەوار بە واژۆی ٤٠ پەرلەمانتار پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا، بە ئامانجی ئەوەی پارێزگاری لە لەناوچوونی شوێنە مێژوویی و شوێنەوارییەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێت.
زێدان برادۆستی، ئەو پەرلەمانتارەی کە پڕۆژە پێشنیازەکەی ئامادە کردووە دەلێت: پڕۆژەکە گرنگە، چونکە ئێمە تا ئێستا خاوەنی یاساییەك نین كه تایبه‌ت بێت به پاراستنی شوێنەوار لە ھەرێمی کوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تەنھا پشت بە یاساکانی عێراق بەستراوە، بۆیه پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان به‌زووترین كات ئه‌و پڕۆژه‌یه بخاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
هاوكات شنۆ تەقییە رەشید، كه شوێنەوارناسه دەڵێت: بەشێك لە شوێنەوارەکانی ھەرێم لە لەناوچوون نزیك بوونەتەوە، بەشێکیشیان بە تاڵان براون و وەك پێویستیش پەرە بە ھۆشیاری پاراستی شوێنەواره‌كان نەدراوە، بۆیە پێویستە خێراتر و وردتر كار له‌سه‌ر پاراستنیان بکرێت، چونکە شوێنەوار بەشێکی گرنگی مێژوو و ناسنامەی هه‌موو نەتەوەیەکە.
ئه‌و پێشنیازە یاسایه كه بە واژۆی ٤٠ پەرلەمانتار پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، لە ٣١ مادە پێکھاتوە، جگە لەوەی ھەوڵێکە بۆ پاراستن و رێکخستنەوەی شوێنەوار لە ھەرێمی کوردستان، بەشێك لە مادەکانیش جەخت لە کۆکردنەوەی سەرجەم پارچە شوێنەوارییەکان دەکات لە مۆزەخانەیەکی گەورەی نیشتیمانیدا.
H.B