ته‌رمی گه‌نجێك له زێی گه‌وره دۆزرایه‌وه
ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پۆلیسی قه‌زای خه‌بات كراوه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی گه‌نجێكی له زێی گه‌وره له سنووری قه‌زای خه‌بات راگه‌یاند و داواش له هاووڵاتیان ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك ده‌یناسێته‌وه با په‌یوه‌ندی به كه‌س و كاره‌كه‌یه‌وه بكات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئێستا تیمەکانمان لە بنکەی بەرگری شارستانی قەزای خەبات تیمی ژێر ئاو تەرمێکیان دۆزیوەتەوە، ئەو بەڵگەنامەی لە گیرفانیەتی پێدەچێت کوردی ڕۆژئاوا بێت".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "ئێستا تەرمەکە ره‌وانه‌ی بەشی پۆلیسی قه‌زای خەبات كراوه".
داواش له هاووڵاتیان ده‌كات، "تکایە ئەوەی دەیناسێت با ئاگاداری کەس و کاری بکاتەوە".
H.B
.jpg)
.jpg)
.jpg)