یانەی نەسر داوای رۆدیگێر دەكات
ئانتۆنیۆ رۆدیگێر لەبارەی یانەی نەسر هاتە دەنگ
ئانتۆیۆ رۆدیگێر بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی ریاڵ مەدرید، سەرەڕای گرنگیدانی یانەی نەسڕی سعوودی، بەڵام ئامادەنیە ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ماوەیەکە بەرپرسانی یانەی نەسڕی سعوودی، گرنگی بە ئانتۆنیۆ رۆدیگێر بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی ریاڵ مەدرید دەدەن و ئامادەن، لە پێناو رازیکردنی ئەو یاریزانە، پارەیەکی خەیاڵی پێشکەش بکەن، بەڵام ئەو یاریزانە بەرپرسانی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە، بە هیچ شیوەیەک ئامادەنیە یانەکەی جێبهێڵێت و دەیەوێت لەگەڵیان بەردەوام بێت.
رۆدیگێر هاوینی ساڵی 2022 دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی چێڵسی، بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدریدەوە و کرد و تاوەکو هاوینی ساڵی داهاتوو، گرێبەستی لەگەڵ یانە شاهانەکە هەیە.