ململانێیەكانی پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی میامی گەیشتە لوتكە

تێنسزانە بەرازیلییە 18 ساڵانەكە هەمووانی شۆك كرد

ئالێکس دی مناور تێنسزانی ئوسترالیا
ئالێکس دی مناور تێنسزانی ئوسترالیا

پاڵەوانیەتی تێنسی کراوەی میامی گەیشتە قۆناخی سێیەم، هەریەکە لە ئالێکس دی مناور و تایلۆر فێرتز و جواو فۆنێسکا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، جاک درپەری بەریتانیش ماڵئاوایی کرد.

پاڵەوانییەتی تێنسی کراوەی میامی بەردەوامە، لە قۆناخی دووەمی پاڵەوانییەتیەکە تایلۆر فێرتزی ئەمریکی رووبەرووی لۆرینزۆ سۆنیگای ئیتاڵی بووەوەو یارییەکەی لیبردەوە، تێنسزانە ئەمریکییەکە بەربژێری سییەمی پاڵەوانییەتیەکە بە ئەنجامی دوو سێتی بیوەڵام سەرکەوت، ئەنجامی سێتەکان حەفت شەش، شەش سێ بوون، لە قۆناخی داهاتوو فیرتز رووبەرووی دینیس شاپۆڤالۆڤ دەبێتەوە.
لە یارییەکەی دیکەی هەمان قۆناخ جواو فۆنێسکای بەرازیلی رووبەرووی هۆگۆ هۆمبێرتی فرەسنی بووەوەو یارییەکەی بردەوە.
تێنسزانە بەرازیلییە تەمەن 18 ساڵەكە، یارییەکەی بە ئاسانی بە دوو سێتی بیوەڵام بردەوەم ئەنجامی سیتەکان شەش چوار  و شەش سی بوون، بەمەش فۆنێسكا بلیتی قۆناخی سێیەمی بری و لەو قۆناخەش بەرامبە رئالێکس دی مناور یاری دەکات.
لە لایەكی دیكەیشەوە، ئالێکس دی مناور ئوسترالی لە یونشاوکیتی چینی بردەوە، تێنسزانە ئوسترالییەکە خانەی دەیەمی باسترینەکانی جیهانی گرتووە، لە سێتی یەکەم چوار گێمی دۆڕاند، بەڵام شەش گێمی لە بەرژەوەندی خۆی یەكلایی کردەوە، سێتی دووەمیش هەمان ئەنجام دووبارە بووەوە و دی مناور توانی یارییەکە لە ماوەی کاتژمێریک و بیست خولەک لە بەرژەوەندی خۆی یەکلابکاتەوە و بلیتی قۆناخی سێیەمی پاڵەوانییەتی کراوەی میامی ببرێت.
 هەر لە قۆناخی دووەمی میامی، جاک دریپەری بەریتانی پاڵەوانی ئیندیان ویڵز لە قۆناخی دووەم ماڵئاوایی کرد، دوای ئەوەی رووبەرووی جاکۆب مینسیکی تێنسزانی چیکی بووەوە و یارییەکەی دۆڕاند.
یارییەکە رکابەری بەهێزی تێدابوو، هەردوو سێتەکە گەیشتە تای بریک و بە ئەنجامی حەفت شەشی هاوشێوە جاکۆب یارییەکەی لەبەرژەوەندی خۆی یەکلا کردەوە، لە قۆناخی داهاتوو جاکۆب رووبەرووی رۆمان ساڤۆلینی رووسی دەبیتەوە.