گەنجێک لە بێخاڵ کوژرا

ئاسەواری گولـلە بەسەر جەستەیەوە دیارە

K24 - رواندز

کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە تەرمی گەنجێک لە یەکێک لە خانووە گەشتیارییەکانی ھاوینەھەواری بێخاڵ دۆزرایەوە، ئاسەواری چەند گولـلەیەك بەسەر جەستەیەوە دیارە.

هاوسەر عەبدولقادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سۆران بە کوردستان24ی راگەیاند "تەرمی گەنجێک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران و شوێنەواری چەند گولـلەیەك بەجەستەیەوە دیاربوو، بۆیە رادەستی پزیشکی دادی سۆرانمان کردووە".

 لای خۆشیەوە شەماڵ دێواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە کوردستان24ی گوت: "ئەو گەنجە لەدایکبووی ساڵی 1986 و خێزاندارەو دانیشتووی شارەدێی خەلیفانە".

گوتیشی: "بەتۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجە سێ کەس دەستگیر كراون، كە دوو پیاو و ئافرەتێكن، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تاوانەکە کراوەتەوە".

 بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 ئەو گەنجە خێزاندارەو ناوی ئەسوەد غازی فەقێ محەمەدە، تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی دیارنییە و پۆلیس سەرقاڵی وەرگرتنی وتەی تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکانە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەدادگا بۆ کراوەتەوە.

ئەسوەد غازی فەقێ – ئەو كەسەی ئەمڕۆ لە ھاوینەھەواری بێخاڵ كوژراوە
ئەسوەد غازی فەقێ – ئەو كەسەی ئەمڕۆ لە ھاوینەھەواری بێخاڵ كوژراوە
دیمەنێكی بەردەم نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران لەكاتی ھێنانی تەرمی ئەو گەنجەی لە بێخاڵ كوژراوە
دیمەنێكی بەردەم نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران لەكاتی ھێنانی تەرمی ئەو گەنجەی لە بێخاڵ كوژراوە