تووشبوویەکی دیكەی کۆرۆنا لە رانیە گیانی لەدەستدا

تائێستا 16 كەس بەھۆی كۆرۆناوە لە دەڤەری راپەڕین گیانیان لەدەستداوە

K24 – رانیە

كەسێكی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین گیانی لەدەستدا، ئەو كەسە كارمەندی ھاتووچۆ بوو.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە ناوی بەختیار مەلا عەبدوڵڵا، کارمەندی پۆلیسی هاتووچۆ بوو لە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین و ماوەی 10 رۆژ زیاترە رەوشی تەندروستی ناجێگیر بوو".

سەرچاوەكە گوتیشی: "ژمارەی گیان لەدەستدان بەھۆی كۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین گەیشتە 16 کەس، هەشتیان ژن و هەشتی دیكەشیا پیاو".

بەختیار مەلا عەبدوڵڵا - ئەو كەسەی ئەمڕۆ بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە
بەختیار مەلا عەبدوڵڵا - ئەو كەسەی ئەمڕۆ بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە