سێ پرســــــەنامە لە بـــارەگای بــــارزانییەوە
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میل عه‌لی ده‌کات
K24 – هه‌ولێر:
باره‌گای بارزانی سێ پرسه نامه‌ی ئاراسته‌ی هه‌رسێ بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا (مه‌لا جه‌میل عه‌لی) و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول و پارێزه‌ر (نامیق عه‌زیز حاجی سادق) و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی (نه‌وزاد سابیر ئه‌حمه‌د) كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كان
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میل عه‌لی ده‌کات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، له خانه‌واده‌ی مه‌لا جه‌میل عه‌لی
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی که‌سایه‌تی دیاری ئاینی شاری هه‌ولێر (مامۆستا مه‌لا جه‌میل عه‌لی)مان بیست.
سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌می ئێوه و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێ ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا جه‌میل به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی شاد بکات.
انا للە وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
18ـی7ـی2020
___________________________________________
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی پارێزه‌ر نامیق عه‌زیز حاجی سادق ده‌کات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، له خانه‌واده‌ی پارێزه‌ر نامیق عه‌زیز حاجی سادق
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول و پارێزه‌ر (نامیق عه‌زیز حاجی سادق)مان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌می ئێوه و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانی.
له خودای گه‌وره داواکارین خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی شاد بکات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به خانه‌واده‌که‌تان ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
18ـی7ـی2020
___________________________________________
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی نه‌وزاد سابیر ئه‌حمه‌د ده‌کات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی نه‌وزاد سابیر ئه‌حمه‌د
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی تیرۆرکردنی (نه‌وزاد سابیر ئه‌حمه‌د)مان له شاری که‌رکووک پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌می ئێوه و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین(نه‌وزاد سابیر ئه‌حمه‌د) به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی شاد بکات و دڵنه‌وایی و ئارامی به ئێوه و خزمانتان ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
18ـی7ـی2020