وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 11 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا و 142 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون
ئاماری 24 كاتژمێری رابردوو
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، 11 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و 142 كه‌سیش تووشی په‌تاكه بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له راگه‌یه‌ندراوی ژماره 144ی ئه‌مڕۆیدا، رایگه‌یاندووه:
* 367 هاووڵاتی دیكه كه‌ره‌نتین كراوون.
* 1720 پشكنینی نوێ ئه‌نجامدراوون، كه 441یان له هه‌ولێر و 498یان له سلێمانی و 188یان له گه‌رمیان و 563یان له دهۆك و 30یان له هه‌ڵه‌بجه بوونه.
* 142 حاڵه‌تی نوێی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون، كه 48یان له سلێمانی و 37 له هه‌ولێر و 40 له گه‌رمیان و 5 له دهۆك و 12له هه‌ڵه‌بجه بوون.
* 118 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، كه 56یان له هه‌ولێر و 29 له گه‌رمیان و 13 له دهۆك و 20 له هه‌ڵه‌بجه بوون.
* 11 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه چواریان له هه‌ولێر و چواریش له سلێمانی بووه و له گه‌رمیان و راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه هه‌ریه‌كه‌یان یه‌ك حاڵه‌تی مردن تۆمار كراوه.