بەردی بناغەی پرۆژەیەکی کارەبا لە هەولێر دادەنرێت

حکومەتی هەرێم پرۆژەیەکی کارەبا ئەنجام دەدات

K24- هەولێر:

سبەی دووشەممە 20/07/2020 به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی بەستنەوەی وێستگەی كەسنەزان بەهێڵی 132 كەی ڤی لە هەولێر دادەنرێت. 
لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و دكتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەمەراسیمێكدا كاتژمێر 10ی بەیانی لەهەولێر بەردی بناغەی پرۆژەی بەستنەوەی وێستگەی كەسنەزان بەهێڵی 132 كەی ڤی دادەنرێت.

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بەسەرپەرشتی وەزارەتی كارەبا لەماوەی 60 رۆژدا ئه‌نجام دەدرێت و رۆڵی دەبێت لە ئیشپێكردنی وێستگەی 132كەی ڤی كەسنەزان و كەمكردنەوەی لۆد و رێكخستنی كارەبا لەتەواوی ناوچەی رۆژهەڵاتی هەولێر.

ئەمەش لە کاتێکدایە، 14ـی ئەم مانگە، وێستگەی 300 مێگاواتی کارەبای هەڵمی لە خەبات بەگەڕخرا کە سوودی زۆری بۆ زیادکردنی کارەبای نیشتمانی هەیە.