شاره‌زایه‌كی ئه‌منی: ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه كۆنترۆڵ كراون
"حكومه‌تی عێراق هیچ كۆنترۆڵێكی له‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران نییه"
K24- هه‌ولێر:
موئه‌یه‌د جحێشی، شاره‌زای ئه‌منی و ستراتیژی عێراقی له‌باره‌ی كۆنترۆڵی ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه گوتی: ئه‌مه ته‌نیا له میدیاكانه‌وه باس ده‌كرێت، له راستیدا له دیوی عێراق حكومه‌تی ئه‌و وڵاته هیچ جۆره كۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران نییه.
له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی سپۆتنیك جحێشی گوتیشی: "سنوور له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه، بۆ نموونه ده‌روازه‌ی سنووری مه‌نده‌لی، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێراوه كۆنترۆڵ كراوه، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت به ناوی "ئه‌بو توراب"، كه ئه‌ویش چه‌كدارێكی میلیشیای سه‌ر به رێكخراوی به‌در و فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانه و پێشتر له ئێران ژیاوه".
ئه‌و شاره‌زایه عێراقییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "گومانی زۆر له سه‌ردانه له‌ناكاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ عێراق ده‌كرێت، كه به‌بێ بانگهێشتی پێشوه‌خته و به‌بێ هه‌ماهه‌نگی به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ سعوودییه سه‌ردانی عێراقی كردووه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان دووپاتی كرده‌وه: مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی سه‌ردانی ده‌روازه‌ی سنووری زرباتیه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران كردووه.
شه‌مه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه دا، رێكاری توند بۆ چه‌سپاندنی یاسا و هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌تی به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كان داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی ئابووری گشتی وڵات.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له عێراق رایگه‌یاند، هێزی سه‌ربازیان له ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئێران و كوێت جێگیر كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ده‌روازانه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی گروپه چه‌كداره‌كان بهێنرێت.
H.B