فیفا 1 ملیار دۆلار پێشکەشی یانەکانی جیهان دەکات

مۆندیالی یانەکان
مۆندیالی یانەکان

فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ '' فیفا '' ناوەڕۆکی خەڵاتە داراییەکانی مۆندیالی یانەکانی 2025 ئاشکرا دەکات و بڕیارە 1 ملیار دۆلار، دابەشی سەر سەرجەم 48 یانە بەشداربووەکە بکات.

بڕیارە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە وڵاتی ئەمریکا، بۆ جاری یەکەم و بە بەشداری 32 یانە مۆندیالی یانەکان، بە شێواز و فۆرماتێکی جیاواز لە ساڵانی رابردوو بەڕێوەبچێت. ئامانج لە زیاد کردنی یانەکان بۆ پاڵەوانێتیەکە ئەوەیە، یانەکان سوودێکی دارایی زیاتریان دەست بکەوێت، بۆ ئەم مەبەستەش '' فیفا '' لە رێکخەری پاڵەوانێتیەکەیە، خەڵاتە داراییەکانی مۆندیالی یانەکانی ئاشکرا کرد.

سەرجەم 32 یانە بەشداربووەکەی مۆندیالی یانەکان قازانجی دارایی دەکەن، بەڵام بە گوێرەی ئەنجامەکانیان ژمارەکان دەگۆڕێن، واتە ئەو یانەیە سەردەکەوێت بۆ قۆناغەکانی داهاتوو و تاوەکو دەبێت پاڵەوان، پارەی زیاتر لە یانەکانی دیکە وەردەگرێت و بە گشتی ئەو یانەیەی دەبێتە پاڵەوانی مۆندیالی یانەکان، نزیکەی 125 ملیۆن دۆلاری پێشکەش دەکرێت.

خەڵاتە داراییەکانی مۆندیالی 2025


ئەنجامی یانەکان
475 ملیۆن دۆلار

بەشداری کردنی یانەکان
525 ملیۆن دۆلار
-------------------------
475 ملیۆن دۆلار خەڵاتە داراییەکانی پەیوەست بە ئەنجامەکان


قۆناغی کۆمەڵەکان
بۆ هەر بردنەوەیەک 2 ملیۆن دۆلار
بۆ هەر یەکسانبوونێک 1 ملیۆن دۆلار
---------------------------
خەڵاتە داراییەکانی دوای قۆناغی کۆمەڵەکان
قۆناغی 16: 7.5 ملیۆن دۆلار
چارەکی کۆتایی: 13.125 ملیۆن دۆلار
پێشکۆتایی: 21 ملیۆن دۆلار
-----------------------------
خەڵاتە داراییەکانی دوای قۆناغی کۆمەڵەکان

پلەی دووەم: 30 ملیۆن دۆلار
پاڵەوان: 40 ملیۆن دۆلار
------------------------
525 ملیۆن دۆلار خەڵاتە داراییەکانی بەشداری کردن لە مۆندیالی یانەکان

ئەوروپا: 1.81 ملیۆن تاوەکو 38.19 ملیۆن دۆلار
ئەمریکای باشوور: 15.21 ملیۆن دۆلار
ئەمریکای باکوور: 9.55 ملیۆن دۆلار
------------------------------
525 ملیۆن دۆلار خەڵاتە داراییەکانی بەشداری کردن لە مۆندیالی یانەکان

کیشوەری ئاسیا: 9.55 ملیۆن دۆلار
کێشوەری ئەفریقیا: 9.55 ملیۆن دۆلار
کیشوەری ئۆقیانوس: 3.58 ملیۆن دۆلار
--------------------------