هۆشداری له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له تمه‌نی ئێرانی ده‌درێت
"هه‌ر كه‌س ئازاده له كڕینی تمه‌ن به‌ڵام ده‌كرێت توشی زه‌ره‌ر و زیان بن"
K24- سلێمانی:
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ كاری بارزگانی ئاساییه مامەڵه کردن بە دراوی کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بازرگانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی تمه‌نه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی دووپاتی كرده‌وه، ''ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین ئێستا ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به مه‌به‌ستی قازانج تمه‌ن ده‌كڕن و له ماڵه‌وه دایده‌نێن، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر به نرخێكی گرانتر بیفرۆشنه‌وه، كارێكی دروست نیه و ده‌كرێت توشی زه‌ر و زیان بن، چونكه وەکو قومار وایە، ئازادیشن لەکڕینی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاووڵاتیان ده‌توان ته‌نها بڕێكی كه‌م تمه‌ن بكڕن به‌شی سه‌فه‌رێك یاخود به گوێره‌ی پێداویستی و بارودۆخی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان.
چەند رۆژێكە نرخی تمەنی ئێرانی بەشێوەیەكی بەرچاو بەهاكەی رووی لە دابەزین كردووە، بە جۆرێك 100 دۆلاری ئەمه‌ریكی بەرامبەر بووە بە زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار تمەن.
H.B