بەردی بناغەی پڕۆژەیەكی دیكەی گرنگی كارەبا دانرا
لە ماوەی 60 رۆژدا پڕۆژەكە ئەنجامدەدرێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ 20/7/2020 لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و دكتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە رێوڕەسمێكدا بەردی بناغەی پڕۆژەی بەستنەوەی وێستگەی كەسنەزان بە(هێڵی 132 كەی ڤی) یان دانرا.
ئهم پرۆژهیه بەسەرپەرشتی وەزارەتی كارەبا و لەماوەی 60 رۆژدا ئهنجام دەدرێت و رۆڵی دەبێت لە ئیشپێكردنی وێستگەی 132كەی ڤی كەسنەزان و كەمكردنەوەی لۆد و رێكخستنی كارەبا لە تەواوی ناوچەی كەسنەزان و بەشێكی رۆژهەڵاتی هەولێرهەیە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت ھەفتەی رابردوو 14/7/2020، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، پڕۆژەی وێستگەی كارەبای ھەڵمی خەبات خرایەگەڕ. پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای پۆسكۆ و KNOCی كۆریای باشوور و بە سەرپەرشتی وەزارەتی كارەبا بە گوژمەی زیاتر لە 564 ملیۆن دۆلاری جێبەجێكراوە. بە گوتەی وەزیری كارەبا پڕۆژەكە بە رێژەی 10%ی كارەبای ھەرێمی كوردستان زیاد دەكات.