غەززە.. ژمارەی کوژراوان گەیشتە 50251 كه‌س

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ئاماژه به‌وه ده‌كات، 41 هاووڵاتیی كه‌رته‌كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا كوژراون.
هه‌ینی، 28ـی ئاداری 2025، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، 896 هاووڵاتیی كه‌رته‌كه له ماوه‌ی 10 ڕۆژی ڕابردوودا له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل‌دا كوژراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌دان هاووڵاتیی دیكه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا بریندار بوون و ده‌یانیش بزرن و كه‌وتوونه‌ته ژێر پاشماوه‌ی خانوو و باڵاخانه ڕووخاوه‌كان.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له‌و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كه‌وە له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023 تاوه‌كوو ئێستا، 50 هه‌زار و 251 هاووڵاتیی كه‌رتی غه‌ززه كوژراون.
بەرەبەیانی سێشه‌ممه، 18ـی ئاداری 2025، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر سەرتاسەری کەرتی غەززە، ئەمەش وەک فشارێک بۆ سەر حەماس، دوای ئەوەی دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتە ڕفێندراوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 بە بنبەست گەیشتن.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا زیاتر لە 413 کەس کوژراون و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەیش بریندار بوون.