ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەڵەبجە بڕیار لەبارەی كردنەوەی مزگەوتەكان دەدات

دەرگای مزگەوتەكان لە ھەندێك كاتدا كراوە دەبن

K24 – ھەڵەبجە

ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەڵەبجە كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی لەبارەی كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان دا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەڵەبجە، بڕیاردراوە مزگەوتەكان تەنھا بۆ كاتی ئەنجامدانی نوێژەكان و وتاری رۆژی ھەینی كراوەبن. ھەروەھا نوێژخوێنان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان و خۆپارێزی بن.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لە ھەر مزگەوتێك بەھۆی بچووكی و قەرەباڵغی نەتوانرێت رێنماییەكان جێبەجێ بكرێن، پێویستە بە داخراوی بمێنێتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، جگە لە شوێنی نوێژكردن سەرجەم شوێنەكانی دیكەی مزگەوتەكان بە داخراوی دەمێننەوە.