ڤاكسینه‌كه‌ی دژه كۆرۆنای ئۆكسفۆرد سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
دژه ڤایرۆسه‌كان ده‌ستبه‌جێ كاری خۆیان ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئه‌و ڤاكسینه‌ی ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانی بۆ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاری له‌سه‌ر ده‌كات، له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ر جێگادا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و ئه‌نجامه‌كان پشتڕاستی كرده‌وه، كه ڤاكسینه‌كه كارامه و سه‌لامه‌ته و هیچ مه‌ترسییه‌كی لابه‌لای بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ نییه.
له گوتارێكی داهێنه‌رانی ئه‌و ڤاكسینه‌دا كه له چاپی ئه‌مڕۆی گۆڤاری پزیشكیی به‌ریتانی "لانسیت" بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر له تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤاكسینه به‌ده‌ستهاتوون و سه‌لامه‌تی ئه‌و پێكوته‌یه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه".
له گوتاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "هیچ كاریگه‌رییه‌كی مه‌ترسیداری لابه‌لا له ڤاكسینه‌كه‌دا نییه و تێبینی گۆڕانكاری له پلازمای 96%ی ئه‌و كه‌سانه‌دا كراوه، كه ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ریان تاقیكراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی پێكوته‌كه، ده‌ستبه‌جێ ته‌نی دژه ڤایرۆسه‌كه له‌ناو خوێنی 85%ی ئه‌و كه‌سانه درووست بووه".
له گوتاره‌كه‌یاندا داهێنه‌رانی زانكۆی ئۆكسفۆرد ئاشكرایان كردووه، "رێژه‌ی 90%ی ئه‌وانه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوون، توانای وه‌رگرتنی خانه‌كانی "تیی لیمفاوی"ـیان هه‌بووه".
لای خۆشیه‌وه بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌و ڤاكسینه‌ی زانكۆی ئۆكسفۆرد كاری له‌سه‌ر ده‌كات، سه‌ركه‌وتنی زۆر باشی به‌ده‌ست هێناوه".
H.B