هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن کەمبووەتەوە
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، عێراق زیاتر لە 729 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئوردن کردووە.
کۆمپانیای سۆمۆ لە ئامارێکدا ڕایگەیاندووە، "هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن لە ماوەی مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتدا 729 هەزار و 826 بەرمیل بووە، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 23% کەمیکردووە، کە 897 هەزار و 432 بەرمیل بووە."
کۆمپانیای سۆمۆ، ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئوردن لە مانگی شوباتدا بەرزبووەتەوە بۆ 419 هەزار و 946 بەرمیل، ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی کانوونی دووەمدا 309 هەزار و 980 بەرمیل هانردە کراوە."
لە مانگی ئابی ساڵی 2023، ئوردن و عێراق ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی هاوردەکردنی نەوت لە 10 هەزار بەرمیلەوە بۆ 15 هەزار بەرمیل لە مانگێکدا، بەمەش کۆی ڕێژەی هاوردەکردن لە 300 هەزارەوە بۆ 450 هەزار بەرمیلی مانگانە بەرزبووەوە، کە نزیکەی لەسەدا 10ـی پێویستەکانی ئوردن پڕ دەکاتەوە.