یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان به فه‌رمی دیاریكرا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نه‌توانرا مانگ ببینرێت
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی بینینی مانگ له سعوودیه نه‌یتوانی هیلالی مانگی زیلحجه ببینێت و رایگه‌یاند، سبه‌ی ته‌واوكه‌ری مانگی زول قیعده‌یه و رۆژی هه‌ینی 31ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه.
دادگای باڵای سعوودیه داوای له لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ كردبوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 29ی مانگی زی الحجه‌ی ساڵی 1441ی كۆچی چاودێری هیلالی مانگی زولحجه بكه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ناوه‌نده‌كانی كۆنترۆڵكردنی ئه‌منی له شاری مه‌ككه چوونه ناو شوێنه پیرۆزه‌كانی وه‌ك "مه‌نا و موزده‌لیفه و عه‌ره‌فات"ـی قه‌ده‌غه كردووه و بڕیاره‌كه‌ش له به‌یانی دوێنێوه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستانی سعوودییه رایگه‌یاندبوو، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه ئه‌و شوێنانه بڕیارێكی شاهانه‌یه و هه‌ركه‌سێك پێیه‌وه پابه‌ند نه‌بێت رووبه‌ڕووی سزا و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكارانه‌یه، كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته گیراونه‌ته به‌ر.
H.B