"دالیا میوان بوو به‌ڵام بۆ نه‌تانپرسی بۆچی خۆی گه‌یانده توركیا؟"
"ئه‌و شینه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی تاوانی قێزه‌ونی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی-یه"
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، خۆڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی دالیا مه‌حموود موسلیم، بابه‌تێكی بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سی بوو و په‌یوه‌ندی به ژیان و بڕیاری دوو گه‌نجی خێر له‌خۆنه‌دیووی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه‌وه هه‌یه و بۆیه نه‌مده‌ویست قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م.
زانا مه‌لاخالید، په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێم خۆش‌بوو ئه‌و ده‌زگا و ده‌ست و پێوه‌ندانه‌ی كه بانگه‌شه بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن بۆ ناشیرینكردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان، دوو دێڕیان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ خوێندبایه‌وه، ئینجا ڕێگایه‌كیان گرتبایه به‌ر بۆ ئه‌و مه‌رامه له مێژینه‌ی هه‌یانه به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆیان به‌م شێوه‌یه ناوی ده‌هێنن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌وكات ئاسووده ده‌بووین به‌وه‌ی كه به‌شێكی خۆشه‌ویستی سنووری ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه‌مان، كه باسی مافه‌كانی مرۆڤی تێدا ده‌كرا و هیوایه‌كمان ده‌بوو به‌وه‌ی ئیتر ده‌نگه ئازا و بوێره‌كان له‌م سنووره‌دا كپ ناكرێن و سه‌لیمییه‌كان ڕاده‌ست ناكرێنه‌وه و شه‌وه تاریكه‌كان به خوێنی گه‌نجه‌كانمان سوور ناكرێن.
ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر دوو دێڕیان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ خوێندبایه‌وه ده‌بوایه به‌ر له‌هه‌ر شتێك ڕووی ده‌میان له‌وانه بێت، كه ئه‌م كچه هه‌رزه‌كاره‌یان چۆن هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند و له ته‌مه‌نی ته‌نها 14 ساڵیدا به بێ گوێدانه یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دالیا و سه‌دان كوڕ و كچی تر له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی په‌كه‌كه‌وه چه‌كدار ده‌كرێن بۆ و له پێناوی چیدا؟
ئه‌و په‌رله‌مانتاره رووی ده‌می ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه تۆمه‌ت هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌ڵێت: "بۆ پرسیارتان نه‌كرد ئه‌م كچه خێر له‌خۆنه‌دیووه بۆ له‌ده‌ستی ئه‌م بیر و ئایدیایه‌یه ڕای كرد؟".
زانا مه‌لا خالید، له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "به‌ڵێ دالیا میوان بوو، به‌ڵام بۆ هێنده په‌له‌تان بوو و نه‌تانپرسی به‌دوای كێدا و چۆن خۆی گه‌یانده‌وه نێو خاكی توركیا؟".
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، داوا ده‌كات ئه‌ندامانی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مان به یه‌كه‌وه به‌دواداچوون بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامی راست بكه‌ن و ده‌ڵێت: "به‌ڵێ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌بێت بیزانین، بۆیه من داوا له خوشك و برایانم له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م كه ئه‌ندامن له لیژنه‌ی مافی مرۆڤ با به‌یه‌كه‌وه له ڕوانگه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مانیمان به‌دواداچون بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامی دروستی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه بكه‌ین و له نزیكه‌وه خێزان و ماڵباتی دالیا ببینین و له زاری خۆیانه‌وه ڕاستی ئه‌م بابه‌ته گوێبیست ببین، ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ڕابگه‌یه‌نین".
له كۆتایی قسه‌كانیشیدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "ئه‌وكاتیش دووقسه‌ی ترمان له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌موو ئه‌و كه‌یسانه‌ش ده‌بێت، كه ده‌مێكه چاوه‌ڕوانین، نزیكترینیان كه‌یسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی یه كه هه‌موو شینه‌كه‌یان بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه و ده‌یان كه‌یسی تری پڕ له پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه، ده‌ی خۆ ئه‌وه‌شیان هه‌ر ئه‌ركمانه و ده‌بێت جێبه‌جێ ی بكه‌ین".
دالیا مه‌حموود سه‌لیم، برازای ساڵح موسلیم، ماوه‌ی شه‌ش مانگه وازی له ریزه‌كانی یه‌په‌ژه هێناوه و به قاچاخ خۆی گه‌یاندووه‌ته توركیا و له مه‌رسین خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كردووه، تا ئێستاش هیچ ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی لێدوانیان له باره‌ی هۆكاری خۆڕاده‌ستكردنه‌كه‌ی نه‌داوه و برایه‌كی دالیاش رایگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك ساڵح موسلیم له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه قسه‌ی نه‌كردووه و لێدوانیشی بۆ هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن نه‌داوه.
ئ. م