زه‌ریف گه‌یشته هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
په‌یامنێری كوردستان24، رایگه‌یاند، ئه‌م سه‌ردانه چواره‌م سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی: بڕیاره له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی كۆببێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، له "فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جه‌عفه‌ر مسته‌فا و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی و هه‌ردوو سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر و سلێمانی پێشوازی لێده‌كرێت.