پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
"کۆبوونەوەی پەرلەمان بەستراوە بە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی"
K24- هەولێر:
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکایەتیی یەکێتی بڕیاریداوە هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان نەکرێت تاوەکو پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.
راشیگەیاند ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی ناکەوینە ژێر بڕیاری هیچ لایەنێک.
ئومێد خۆشناوە گووتی، پشووی پەرلەمان کورتکراوەتەوە و حکومەتیش ئامادەیی دەربڕیووە لەسەر پرسەکانی پەرلەمان ئامادە بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەکو ئەوەی لەسەری رێککەوتوین هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکان دەستپێدەکەنەوە و سبەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبنە و هیوادارین بتوانین بەرنامەی کاری دانیشتنەکە دیاری بکەین.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گووتی، پەرلەمانی دامەزراوەیەکی نیشتمانییە دەبێت دووربێت لە دەستێوەردانی حزبی. داوای لە فراکسیۆنی یەکێتیش کرد بڕیارەکەیان بگۆڕن.