بەو جەژنە 8 کەس لە بەسرە کوژران

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بوو لە عێراق، هەر بەو جەژنە دوو بنەماڵە لە بەسرە بووە شەڕیان و 8 کەس لەو شەڕەدا کوژران.
سەرچاوە ئەمنییەکانی بەسرە ئاشکرایان کرد، ئەمڕۆ 31ـی ئاداری 2025، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، دوو بنەماڵە لە بەسرە بە چەک ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە.
سەرچاوەکەی پۆلیس ئاشکرای کردووە، شەڕەکە لەنێوان دوو خانەوادەی یەک عەشیرەت لە ناوچەی زوبێر ڕوویداوە کە بەهۆیەوە کەسێک کە کارمەندی وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵە، لەگەڵ 7 کەسی دیکە لەهەردوو خانەوادە کوژراون، یەکێک لە بریندارەکانیش هیچ پەیوەندی بە شەڕەکە و دوو بنەماڵەکەوە نەبووە، بەر گولـلەی شەڕی دوو خانەوادەکە کەوتووە و بریندارە.
بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و هێزە ئەمنییەکانیش کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچەیان کردووە کە شەڕەکەی لێ ڕوویداوە.