کۆریای باشوور هاوکاری زیاتری هەرێمی کوردستان دەکات

پێنج هەزار کیتی پشکنینی بۆ هەرێم نارد

K24- هەولێر:

کۆریای باشوور لە رێگای کۆمپانیای پۆسکۆ، پێنج هەزار کیتی پشکنینی کۆرۆنای پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کرد، ئەمەش دوای ئەوەی هەمان کۆمپانیا وێستگەی کارەبای خەباتی خستەگەڕ.

لە راگەیەندراوێک کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەمە ئاماژەیە بۆ دۆستایەتی و پاڵپشتی و متمانە لە نێوان پۆسکۆ و کۆرییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکومەتی کۆریا بڕیاریداوە بە بڕی 400 هەزار دۆلار هاوکاری دیکەی حکومەت هەرێمی کوردستان بکات.

ماوەی 15 ساڵە حکومەتی کۆریا پرۆژەی پەرەپێدان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکات و چەندەها نەخۆشخانە و قوتابخانەی کردووەتەوە.