ئەوانەی داوای ڤیزای ئەمەریکا دەکەن، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان دەپشکێنرێن

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

لەمەودوا پشکنین بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو کەسانە دەکرێت کــە داوای ڤیزای ئەمەریکا دەکەن و هەر کەسێک دژایەتی ئەو وڵاتە و جووەکانی کردبێت، ڤیزای پێ نادرێت. 

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردووەتەوە، بە بڕیاری مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەکان ئاگادار کراونەتەوە، لەمەودوا پێویستە پشکنین بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو کەسانە بکرێت کە داوای ڤیزای ئەمەریکا دەکەن.

بە گوێرەی ڕێنماییەکانی وەزیری دەرەوە، ئــەگەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەر کەسێک، دروشمی دژی ئەمەریکا یاخود جوویان تێدا بێت، داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی ڤیزا ڕەت دەکرێتەوە.

هەروەها ئەو قوتابی و کەسانەی بە مەبەستی خوێندن دەچنە ئەمەریکا، پشکنین بۆ ڕابردوویان و بڵاوکراوەکانیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان دەکرێت، بۆ ئەوەی ڕێگری لە کاری تێکدەرانە لەسەر خاکی ئەمەریکا بکرێت.