چەمچەماڵ.. هەورەبرووسکە ئافرەتێکی کوشت
لە سنووری چەمچەماڵ هەورەبرووسکە لە ئافرەتێکی دا و لە ئەنجامدا گیانی سپارد.
شەریف ڕەحیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بە هاوژین جەمال، پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، داونیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 02-04-2025، لە گوندی "کانی بناو"ـی سەر بەناحیەی تەکیەی کاکەمەمد، هەورەبرووسکە لە ئافرەتێکی دا و بەوهۆیەوە گیانی سپارد.
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، ئەو ئافرەتەی بە هەورەبرووسکە مردووە، تەمەنی 34 ساڵە، خێزاندارە و دایکی چوار منداڵە.
شەریف ڕەحیم باسی لەوەش کرد، ئافرەتەکە پێش ئەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە گیانی سپاردووە، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا و دواتر ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە.