له عێراق 92 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
ژمارەی مردن 4 هەزار كەسی تێپەڕاند
K24- هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 18 هه‌زار و 416 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 2 هه‌زار و 706 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 92 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 2 هەزار و 197 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 99 هه‌زار و 865 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 4 هه‌زار و 42 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 67 هه‌زار و 147 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 28 هه‌زار و 676 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 441 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B