بەهۆی تەقینەوەی مین شوانێك گیانی لەدەستدا
خاوەنی دوو خێزانە
K24- سۆران:
دکتۆر هاوسەر عەبدولقادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران بەکوردستان2ی راگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە هاوڵاتیەك بەناوی دلشاد عەبدولرەحمان حەمەد، لەدایكبووی ساڵی 1973 کە بەرمین کەوتبوو، گەیێنرایە پزیشکی دادی سۆران و بەهۆی لەدەستدانی قاچی چەپی و قۆڵی راستی گیانی لەدەستدا.
هەروەها گوتیشی: دوای توێکاری تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەكەی کرایەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی کوردستان 24، ئەو هاووڵاتیە پیشەی شوان بووە و لە کوێستانی بەردەبووك لە دەڤەری باڵەکایەتی لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەی مینێکی پێدا تەقییەوە و گیانی لەدەستدا.
شوانەكە دانیشتووی گوندی ماوانە لە دۆڵی روستێی سەر بەشارەدێی سمیلانی قەزای چۆمان، خاوەنی دوو خێزانە و لەبنەڕەتدا خەڵکی گوندی گەرەوانە لە سنوری قەزای شەقڵاوە.
H.B