چین: له ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌مان ده‌كرێت
ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیاره
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، "هوا چون یینگ" رایگه‌یاند، باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له واشنتن، په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه و تیرۆركردنی فه‌رمانبه‌ره‌كانی به‌ده‌ست گه‌یشتووه و ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت به‌رپرسیارێتی ئه‌و پرسه له ئه‌ستۆ بگرێت.
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له رێی تویته‌ره‌وه بڵاویكرده‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌و سوكایه‌تی و رقلێبوونهوهییهی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له به‌رامبه‌ر چین بره‌وی پێ ده‌دات، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و ته‌قاندنه‌وه له باڵیۆزخانه‌كه‌مان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له بڕیاری داخستنی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له هیوستنی ئه‌مه‌ریكا گرت و گوتی: ئه‌و بڕیاره‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ داخستنی كونسوڵخانه‌كه‌مان پێشهاتێكی مه‌ترسیداره له راوه‌دوونان و به ئامانجگرتنی دیپلۆماتكارانی چین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له په‌كین له خه‌ریكی هێرشكردنه سه‌ر سیستمی سیاسی چینه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه و رێگه‌ی كاركردنی كونسوڵخانه‌ی چین له هیوستن نه‌دات، چین ناچار ده‌بێت رێكاری هاوشێوه له دژی ئه‌مه‌ریكا بگرێته‌به‌ر.
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسی رۆیته‌رز، چین ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ داخستنی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری وهان.