دوو هەزار و 114 تووشبووی كۆرۆنا لە عێراق چاكبوونهوه
ئاماری نوێ
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیاندنی دوایین ئاماری حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تووشبوونی دوو هەزار و 446 کەس و چاکبوونەوەی دوو هەزار 144 کەسی راگەیاند.
هەروەها لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 81 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەمەش ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بۆ 97 هەزار و 150 کەس بەرزبووەوە و ژمارەی ئەو کەسانەشی له ڤایرۆسهكه چاكبوونهتهوه، گەیشتە 64 هەزار و 950 کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بۆ سێ هەزار و 950 کەس بەرزبووەوە.